داشبۆرد: بنەمای تەواوی بەڕێوەبردنی سێرڤەرەکەت
داشبۆرد بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ڕێکخستنی سێرڤەرەکەت، ڕووکارییەکی سادە و بەکارهێنانی ئاسان پێشکەش دەکات بۆ بەڕێوەبردنی هەموو بەشەکان و فەرمانەکان.
دوورخستنەوە لە فەرمانە ئاڵۆز و کاتکوژ! 🚀
چوونەژوور بۆ داشبۆرد
چوونەژوور بۆ داشبۆرد زۆر سادە و ڕاستەوخۆیە، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
- بچۆ بۆ ماڵپەڕی ئێمە و بچۆ ناو هەژمارەکەت.
- لە هەمان پەڕەدا دوگمەی داشبۆرد دەبینیت، کرتەی لێ بکە بۆ چوونەژوور.
ئاگاداربە
پێویستە مۆڵەتی Administrator ـت هەبێت بۆ ئەوەی سێرڤەرەکەت لە لیستەکەدا دەربکەوێت.
ڕێکخستنی بەشەکان و فەرمانەکان
لە هەموو بەشەکانی داشبۆرد، دوگمەیەک هەیە لە گووشەی سەرەوە ـی چەپ کە ڕێگەت پێدەدات هەموو فەرمانەکان لەو بەشەدا ناچالاک بکەیت.
هەروەها:
- دوگمەیەک لە تەنیشت هەر فەرمانێکدا هەیە بۆ چالاک / ناچالاککردنی فەرمانەکە
- دوگمەی دەستکاری (Edit) بۆ ڕێکخستنی تایبەتمەندییەکانی فەرمان
هەندێک هەڵبژاردەی ڕێکخستن بۆ هەر فەرمانێک
- کورتکراوەکان (Aliases): کورتکراوەی تایبەتی بۆ فەرمان بۆ ئاسانتر بەکارهێنان.
- ڕۆڵە چالاکەکان: تەنها ئەو ڕۆڵانە دەتوانن فەرمانەکە بەکاربهێنن.
- ڕۆڵە ناچالاکەکان: قەدەغەکردنی فەرمان بۆ ڕۆڵە دیاریکراوەکان.
- ڕۆومە چالاکەکان: فەرمان تەنها لە ژوورە دیاریکراوەکاندا کار دەکات.
- ڕۆومە ناچالاکەکان: فەرمان لە ژوورە دیاریکراوەکاندا کار ناکات.
- سڕینەوەی وەڵامی بۆت بە شێوەی خۆکار: ئەگەر پەیامی ئەندام بسڕدرێتەوە، وەڵامی بۆتیش دەسڕدرێتەوە.
- سڕینەوەی خۆکاری پەیامی فەرمان: پەیامی فەرمان دوای ناردن خۆکارانە دەسڕدرێتەوە.
- سڕینەوەی وەڵامی بۆت دوای ٥ چرکە: وەڵامی بۆت دوای 5 چرکە خۆکارانە دەسڕدرێتەوە.
ئاگاداربە
سێرڤەرەکەت لە لیستەکەدا نادیارە؟
ئەمە واتە مۆڵەتی Administrator ـت نییە.
تکایە دڵنیابە لەوەی مۆڵەتی Administrator ـت پێدراوە.