لۆگ (Logs)
پرۆبۆت هەموو ئەو کردار و گۆڕانکارییانەی کە لە سێرڤەرەکەتدا ڕوو دەدەن تۆمار دەکات،
بە شێوەیەکی ڕێکخراو و ڕوون، دوای ئەنجامدانیان.
زانیاری
بۆ ڕێکخستنی لۆگ لە داشبۆرد، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
- بچۆ بۆ داشبۆرد و چوونەژوور بکە.
- سێرڤەرەکەت لە لیستەی لای ڕاست هەڵبژێرە.
- بچۆ بۆ بەشی لۆگ و دڵنیابە لە چالاکبوونی.
ڕێکخستنەکان (Settings)
هەر بەشی لۆگ دوگمەی چالاک/ناچالاک ـی تایبەتی هەیە،
هەروەها دەتوانیت ژوورێک دیاری بکەیت بۆ ناردنی لۆگ
و ڕەنگی ئیمبێد دیاری بکەیت بەپێی ئارەزووت.
important
هەندێک بەشی لۆگ پێویستیان بە پرێمیۆم تایر 2 هەیە
بۆ هۆکارەکانی کارایی (Performance).
جۆرەکانی لۆگ
- قەدەغەکردنی ئەندام (Ban)
- دانا نی Time Out
- دروستکردنی ژوور
- دروستکردنی ڕۆڵ
- سڕینەوەی ژوور
- سڕینەوەی پەیام
- سڕینەوەی ڕۆڵ
- دەستکاریکردنی پەیام
- دەرکردنی ئەندام (Kick)
- گواستنەوەی ئەندام بۆ ژوورێکی دەنگی تر
- دەرکردنی ئەندام لە ژووری دەنگی
- چوونە ناوی ئەندام بۆ سێرڤەر
- دەرچوونی ئەندام لە سێرڤەر
- گۆڕینی ناوی نازناو (Nickname)
- بەکارهێنانی فەرمانی چاودێر
- دانانی ڕۆڵ
- لابردنی ڕۆڵ
- بانگهێشتەکانی سێرڤەر
- لابردنی قەدەغە (Unban)
- دەستکاریکردنی ژوور
- دەستکاریکردنی مۆڵەتەکانی ژوور
- نوێکردنەوەی ڕۆڵەکان
- دەستکاریکردنی ڕێکخستنەکانی سێرڤەر
- چوونە ناوی ئەندام بۆ ژووری دەنگی
- دەرچوونی ئەندام لە ژووری دەنگی
- دۆخی دەنگ (Mute / Deafen)
- گواستنەوەی ئەندام لە نێوان ژوورە دەنگییەکان
ئ اگاداربە
هەندێک جار پرۆبۆت ناتوانێت لۆگ بنێرێت
بەهۆی کێشەی مۆڵەتەکان.
ئەگەر ئەمە ڕوویدا:
- پرۆبۆت لە سێرڤەرەکەت دەرکە
- دووبارە زیاد بکە
- دڵنیابە کە مۆڵەتی
Manage Webhooksـی پێدراوە